پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتبار لەسەر دزیکردن دەستگیركران و دەست بەسەر بڕێك ئاڵتون و پارەدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی دزی لێكراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
باس لە ئەوەش دەکات، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا دەست بەسەر بڕی (60 مسقاڵ ئاڵتون، پێنج هەزارو 100 دۆلار، دوو ملیۆن و 850 هەزار دیناری عێراقی) دا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.