وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەڵگیرسانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بابەتێکی حەتمی نییە

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، پێی وایە دروستبوونی جەنگێکی فراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەتمی نییە و ئەمریکا بەدوای هێورکردنەوەی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکەدا دەگەڕێت.

ئۆستن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ فلیپین بە رۆژنامەنووسانی وت “پێموانییە جەنگ حەتمی بێت، پێموایە هەمیشە شوێن و دەرفەت بۆ دیپلۆماسی هەیە”.

ئەو قسانەی ناوبراو دوای ئەوە دێت ئیسرائیل رۆژی سێشەممە بانگەشەی کوشتنی فەرماندەیەکی حزبوڵای کرد کە بە وتەی خۆی لە پشت هێرشێکی کوشندە بووە لە بەرزاییەکانی جۆلان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە
داگیرکراوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا نەشیشاردەوە، واشنتۆن کاردەکات بۆ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بەڵام ئەمریکا یارمەتی بەرگریکردن لە ئیسرائیل دەدات ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل.

سوپای پاسدارانی ئێران دوای چەند کاتژمێرێک لە بەشداریکردنی لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، کوژرانی ئیسماعیل هەنیەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەن.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەکی نوێ: لەدەستدانی کەسانی ئازیزت زووتر پیرت دەکات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئەڤۆکادۆیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share