بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە ئاشكرایە و نامانەوێت گوزەرانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لەدیدارێكدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان، پرسی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و سەقامگیریی ناوچەكە كرایەوە.

لە درێژەی دیدارەكە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتی كرد بۆ پاراستنی مافەكانی خەڵك و دوورخستنەوەیان لە ململانێ سیاسییەكان و رایگەیاند، “ئامانجی ئێمە ئاشكرایە و نامانەوێت گوزەرانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت، هەوڵی ئێمە بۆ دەستەبەركردنی داهاتوویەكی سەقامگیرترە بۆ خەڵكەكەمان و دابینكردنی ژیانێكی شایستەیە بۆیان، لەو پێناوەشدا هەموو هەنگاوێكمان ناوە و بەردەوامیش دەبین”.

لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، سەرۆك بافڵ وتی، “دۆخی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان پێویستی بە گۆڕانكاری و پێداچوونەوەیە، هەڵبژاردنیش باشترین رێگەیە تاوەكو خەڵك مافە یاسایی و دیموكراسییەكانی خۆیان پەیڕەوبكەن و گۆڕانكاریی ئەرێنی بهێننە كایەوە، هەموو هەوڵێكیش بۆ دروستكردنی بەربەست و دواخستنی هەڵبژاردن، لێدانە لەخواستی خەڵك و هیوادارین هەڵەی لەو شێوەیە نەكرێت”.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

لە سنووری شارباژێر ئاگر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێبكەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share