دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە کڵاوەوە بەشداریی بکات.

سۆنکمبا سیلای تەمەن 26 ساڵانە و لە رابردوودا چەندین جار بە سەرپۆشەوە بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکان کردووە، رۆژی هەینی بڵاویکردەوە، بەهۆی پرەنسیپەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کە جەخت لە عەلمانییەت دەکەنەوە، رێگای پێنادرێت بە سەرپۆشەوە بەشداریی بکات.

لەدوای ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی ئامادەکاری ئۆڵۆمپیاد یاریزانەکە توانی بە کڵاوێکی تایبەتەوە کە تەواوی قژی دادەپۆشێت بەشداریی بکات.

سیلا لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، لە کۆتاییدا توانیمان رێکبکەوین و بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بکەم، لە قووڵای دڵمەوە سوپاسی پشتیوانی و پشتگیرییەکانتان دەکەم.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن دوایین ئاماری دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

سایلۆی هەولێر: سبەینێ دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share