بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی و بارەگایەکی پارتی لە کەرکوک کرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک پێیڕاگەیاندنین، کاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ، تەقە لە ماڵی حەمەسوور دوشیوانی، بەرپرسی مەڵبەندی پێشووی کەرکوکی یەکێتی کرا.
وتیشی، رووداوەکە لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک روویداوە و، لە دوای تەقەکردنەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ لەنێو کۆڵانەکە بەجێماوە.
لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی بارەگاکەی پارتی، ئارام جەباری، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەقەکان کاتژمێر 1:50 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ لە دوو ئاراستەوە لە بارەگاکەیان کراوە.
ئەوەش وت، “رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
باسی لەوش کرد، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.