ئایفۆن تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ حاڵەتە فریاگوزارییەکان زیاد دەکات

ماڵپەڕەکانی تایبەت بە کاروبارەکانی تەکنەلۆژیا رایانگەیاندووە کە ئایفۆن تایبەتمەندییەکی گرنگی دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی کە رەنگە لە دۆخی نائاساییدا ژیانی زۆر کەس رزگاربکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەو ماڵپەڕانەدا بڵاوکراونەتەوە، سیستمەکانی iOS 18 تایبەتمەندییەک بە بەکارهێنەران دەدات بە ناوی  Emergency SOS Live Videoکە لەڕێگەیەوە بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێگەی ڤیدیۆوە پەیوەندی بکەن لەکاتی داواکردنی یارمەتیدا لە بارودۆخێکی نائاساییدا و بڕیارە ئەم تایبەتمەندییە یەکەمجار بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ لە کەنەدا و ئەمریکا چالاکبکرێت.

بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە نوێیە، خاوەنی مۆبایلەکە دەتوانێت لەڕێگەی ڤیدیۆوە پەیوەندی بکات ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری باشتر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن و ئامۆژگاری پێشکەش بە کەسەکە بکەن تاوەکو یارمەتییان پێ دەگات.

پێشتر ئەپڵ چەندین تایبەتمەندیی پەیوەندیداری بە سەلامەتی بەکارهێنەرەکانیەوە بۆ ئامێرەکانی زیادکردبوو، وەک تایبەتمەندی Crash Detection کە لە مۆبایلەکانی ئایفۆن 14دا هاتە ئاراوە، کە لەڕێگەیەوە مۆبایلەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی داوای یارمەتی دەکات ئەگەر بەکارهێنەرەکە بەرکەوتەی رووداوێکی نەخوازراو بوو.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 10 هەزار و 500 وەرزشوان بەشداریی ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق و بانکێکی ئەڵمانی رێککەوتنێکیان لە بارەی قەرزەوە نوێ کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share