وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەنجامی تـاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی خولی یەکەمی خوێندنی ئیسلامی راگەیاند.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 راگەیەندراوە، خوێندکاران بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەتوانن سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 بە سەرجەم بەشەکانییەوە جگە لە خوێندنی ئیسلامی لە هەرێم راگەیەندرا.