مەرجەکانی ناوتۆمارکردن بۆ تیروپشکی حەجی سێ ساڵی داهاتوو بڵاوکرایەوە

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق مەرجەکانی ناو تۆمارکردنی بۆ تیروپشکی حەجی ساڵانی 2025 تاوەکو 2027 بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”هاوڵاتی بەرپرسیارە لە دروستیی هەموو ئەو زانیاریانەی داخڵی دەکات، بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی نابێت”.

لە بارەی مەرجەکانەوە دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”پێویستە تەمەنی داواکار لە 18 ساڵ زیاتر بێت و داواکردنەکەشی تایبەتە بە شوێنی نیشتەجێبوونیەوە کە لەسەر کارتی نیشتمانییەکەی هەیە و داواکردن لە غەیری ئەو پارێزگایە قەدەغەیە”.

ئەوەش روونکراوەتەوە، ”نابێت پێشتر بە هیچ پلەیەکی وەک کارگێڕی، بەڵێندەر، رێبەر و هتد چووبێتە حەج و پێویستە داواکار توانای تەندروستی و جەستەیی و دەروونی باش بێت کە ئەوەش لەرێگای لیژنەیەکی پزیشکیی تایبەتمەندەوە ئەنجامدەدرێت و مافی سڕینەوەی کەسی براوەیان هەیە ئەگەر مەرجە تەندروستییەکانی تێدا نەبوو”.

دەشڵێت، ”نابێت داواکار زیاتر لە جارێک ناوی خۆی تۆمار بکات، بەپێچەوانەوە ناوەکەی دەسڕدرێتەوە و لەئەگەری سەرکەوتنیشی کورسیەکەی لێ دەسەندرێتەوە، هەروەها هاوڵاتی بەرپرسیارە لە دروستیی هەموو ئەو زانیاریانەی کە لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی داخڵی دەکات، بەپێچەوانەوە ناوەکەی دەسڕدرێتەوە تەنانەت ئەگەر ناویشی هاتبێتەوە”.

ئەو دەستەیە جەختلەوە دەکاتەوە، ”خاڵێکی زیادە دەدرێت بەو هاوڵاتییانەی پێشتر داواکارییان پێشکەشکردووە و بەختیان نەبووە ناویان بێتەوە، هەروەها پشکی دیاریکراو بۆ داواکاران بەپێی تەمەنیان دەگۆڕێت و بەو پێیەش؛ پشکی دیاریکراو لە تەمەنی 18 ساڵی تاوەکو 29 ساڵی بریتییە لە 10%، تەمەنی 30 ساڵیش تاوەکو 49 ساڵی 30% و تەمەنی 50 ساڵی بۆ سەرەوە بەرێژەی 60% دیاریکراوە”.

لە بەشێکی تردا دەڵێت، ”ناوی براوەکانی تیروپشکەکە لە ماڵپەڕی رەسمی دەستەی باڵای حەج و عومرە (www.hajj.gov.iq) ئاشکرا دەکرێت و دەبێت براوەکان لەماوەی 20 رۆژدا سەردانی فەرمانگەکان بکەن بۆ تەواوکردنی کارەکانیان، بەپێچەوانەوە ناوەکانیان دەسڕدرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی لوبنان: عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە هاوکاریی مرۆیی و پزیشکی پێشکەشی لوبنان دەکەن

تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە هاوکاریی مرۆیی و تەندروستی پێشکەشی لوبنان دەکەن”. ئەدا سەنان،…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 24 کاتژمێر دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share