شارەوانيی سلێمانی: شەقامێكی سەرەكی بەربەستدەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە سبەینێ شەقامی سەرەكیی هەواری شار لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بەئاراستەی یەكتربڕی كۆبانێ بەربەستدەكرێت بە مەبەستی فراوانكردنی شەقامی سەرەكیی هەواری شار و دروستكردنی دوو ئەندەرپاس.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە كە لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەقامی سەرەكیی هەواری شار لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بە ئاراستەی یەكتربڕی كۆبانێ بەربەستدەكرێت بەمەبەستی فراوانكردنی شەقامی سەرەكيی هەواری شار و دروستكردنی دوو ئەندەرپاس.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەچوارچێوەی كارەكانی پڕۆژەی یەكتربڕی سەر شەقامی هەواری شارە ناسراو بە یەكتربڕی والی و

شۆفێران دەتوانن شەقامەكەی تەنیشتی وەك جێگرەوە بەكاربهێنن كە بۆ ئەو مەبەستە دروستكراوە.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی ھەرێم دانپێدانانی باندێكی مەترسیدار بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share