بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بەهای 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار.

هەرچەندە ئەمساڵ حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردبوو، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینيوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری لەلایەن کەسوکاری مردویەکەوە ڕایگەیاند، دوای سکاڵا تۆمارکردن ئەو کەسانە دەستگیرکراون. بەڕێوبەرایەتی…
Total
0
Share