لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 18 ملیۆن گەشتیار سەردانی ژاپۆنیان کردووە

رێکخراوی نیشتمانیی گەشتیاریی ژاپۆن رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 17 ملیۆن و 780 هەزار گەشتیاری بیانی هاتوونەتە ژاپۆن کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە.

ئەو رێکخراوە سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە گەشتیاران خەرجیان کردووە دەڵێت، ”ئەو بڕە پارەیەی کە گەشتیاران خەرجیان کردووە، بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە کە 3.9 تریلیۆن یێن بووە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا”.

زۆربەی سەردانکەرانی ژاپۆن لە کۆریای باشوورەوە بوون و لە دوای ئەویش چین و تایوان و ئەمریکا دێن، هاوکات لە مانگی حوزەیراندا ژمارەیەکی پێوانەیی لە سەردانکردنی گەشتیارانی بەخۆیەوە بینی کە لەو ماوەیەدا سێ ملیۆن و 135 هەزار و 600 کەس گەشتی بۆ ئەو وڵاتە کردبوو.

بەپێی پێشبینییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە، پێدەچێت ژمارەی گەشتیارانی ئەمساڵ بگاتە 35 ملیۆن کەس و ئەو بڕە پارەیەی کە گەشتیاران خەرجیان کردووە بگاتە هەشت تریلیۆن یێن، هەروەها حکومەت دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2030 زیاتر لە 60 ملیۆن گەشتیار سەردانی وڵاتەکەیان بکەن.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی پارەی مووچەی مانگی تەمموزی هەرێم لە بەغداوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share