سودانی دەگاتە تاران

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆکی ئێران دەگاتە تاران.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، لەسەر بانگهێشتنامەی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان محەمەد شیاع سودانی هەفتەی داهاتوو دەگاتە تاران.

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەناو بینای پەرلەمانی ئێران مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەکارببێت.

هاوکات لە رێورەسمەکەدا سەرۆکی پێنج وڵات و سەرۆکی 10 پەرلەمانی وڵاتان بەشداریی دەکەن.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت

بابەتی دواتر

خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share