به گوژمەی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له گه‌رمیان جێبه‌جێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به گوژمه‌ی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دروستكردنی پاڵاوگه‌ی ئاوی (پێباز) باوه‌نوور ده‌ستیپێكرد.
وەزارەتەکە دەڵێت، پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی (پێباز) باوەنوور كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر دابینكردن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌بێت.
باس لە ئەوەش دەکات، ئێستاش كاركردن تێیدا به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌وڵده‌درێت به‌زووترین كات ته‌واوبكرێت.