دژەتیرۆر سەركردەیەكی داعش لە كەركوك دەستگیردەكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی كەركوك، بە پاڵپشتی یەكەی سواتی پۆلیسی كەركوك، توانی لە ئۆپەراسیۆنێكدا سەركردەیەكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سنووری ناحیەی شوان دەستگیربكات.

تیرۆرستی داواكراو كە سەركردەی رێكخراوەكە بووە بەناو ویلایەتی دیجلە، لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراوبووە.

پێشتر، ئەو تیرۆریستە ئەندام بووە لە بەشێكی رێكخراوەكە بەناوی دیوانی جوند لە بەناو ویلایەتی دیجلە، دواتر بووەتە بەرپرسی ویلایەتەكە و بەشداریی لە چەندین ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزە ئەمنییەكان كردووە لە پاشاندا هەڵاتووە بۆ پارێزگای كەركوك و لە شانە نووستووەكاندا كاریكردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار دەستگیركراوە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەكان لە بەرامبەری.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی لەبارەی پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

ئاوات شێخ جەناب: گەشبینین بە چارەسەركردنی كێشەی مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان پاککرایەوە

چەند تیمێک بۆ پاککردنەوە و شۆردنی تونێلی دەربەندیخان راسپێردران. قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، “لە پاش داخستنی…
Total
0
Share