بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی.
ئازاد ئەحمەد، بەرێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هیوادارام هاوڵاتییان ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکاربهێنن بۆ تاکسی، چونکە تێچووی کەمە و لە هەموویشی گرنگتر، دۆستی ژینگەیە”.
دەشڵێت، “پێویستە حکومەت ئاسانکاریی بکات بۆ کەمکردنەوەی باج و، هاوکاری هاوڵاتییان بێت”.