پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە کاری سیحر و جادوی دەکرد دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک لەسەر ئەنجامدانی سیحر و جادو دەستگیرکرا و دەست بەسەر چەند کەلوپەلێکیشدا گیرا کە بۆ ئەو کارە بەکاریهێناون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە  كەسێك كاری سیحر و جادو دەكات ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادوكردن بەكاریهێناون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئێستا تۆمەتبار کە لەدایكبووی ساڵی 1982ە، و دایشتووی كەمپی باریكەیە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

May be an image of diary and text

 

 

بابەتی پێشتر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە دەگاتە یەک ملیۆن تۆن

بابەتی دواتر

پۆلیسی سۆران: دوو کەس بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی لە هەولێر بۆ دەركرابوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاواوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share