فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتەی هەرێم دەگاتە یەک ملیۆن تۆن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتەی هەرێم دەگاتە یەک ملیۆن تۆن و لەو بڕەش 40 هەزار تۆنی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، لە چەند رۆژی ئایندەدا دەست بە هەناردەکردنی پەتاتەی هەرێم بۆ وڵاتانی سعودیە و ئوردن دەکرێت.