ئەنجومەنی نوێنەران سبەینێ چوارشەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەکات.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنەکە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە هەمواری یاسای خاوەندارێتی ژمارە 25 ی ساڵی 1960 دەدرێت و لە بڕگەی دووەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەت و خانەنشینی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت.
بڕیارە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی بکرێت و بڕگەی چوارەمیش تایبەت بکرێت بە پرۆژە یاسای داوەری دەکرێت.
هاوکات لە بڕگەی پێنجەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27 ی ساڵی 2016 بکرێت.