مووچەی مووچەخۆرانی پەرلەمانی كوردستان دابەشكرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ مووچەی مووچەخۆرانی پەرلەمانی كوردستان دابەشكرا و دەشڵێت، “هیچ گرفتێك لە لیستەكاندا نەبووە”.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ تەمویلی پەرلەمانی كوردستان كراوە و مووچەی مووچەخۆرانی پەرلەمانی كوردستان دابەشكرا.

وتیشی، “هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی پەرلەمانی كوردستاندا نەبووە و پێشتر وەفدی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم سەردانیان كردوون و هیچ تێبینییەكیان نەبووە”.

بابەتی پێشتر

21 تیرۆریستی داواکراو دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی سۆران: تائێستا تەرمی منداڵە دوو ساڵانەکەی بێخاڵ نەدۆزراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share