لە ئوستراڵیا زیاتر لە سێ هەزار هێلکەی دەگمەن دەستی بەسەرداگیرا

دوای ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنێک لێکۆڵەرانی ئوستراڵیا دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ هەزار هێلکەی چەندین باڵندەی دەگمەندا گرت کە هەندێکیان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

لێکۆڵەرانی ئوستراڵیا لە ماڵێکی شاری گرانتۆن لە تاسمانیا سێ هەزار و 404 هێلکەی باڵندەی دەگمەنیان دۆزییەوە کە نرخیان لەنێوان 400 بۆ 500 هەزار دۆلاردا بوو، هاوکات لێکۆڵینەوەیان لە پیاوێکی تەمەن 62 ساڵان دەستپێکرد بەگومانی بازرگانیکردن بەو هێلکانەوە.

بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی هێلکەی چ جۆرە باڵندەیەکن شیکاریکردن بۆ هێلکەکان بەردەوامە و بەپێی وتەی ئەو کەسانەی شیکارییەکە دەکەن ئەو هێلکانەی دەستی بەسەرداگیراوە هێلکەی ئەو جۆرە باڵندانەن کە دەگمەنن و مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی وەزارەتی فیدراڵی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، وزە، ژینگە و ئاوی ئەو وڵاتە رایگەیاند، ”ئەو پیاوە دەستی هەبووە لە کۆکردنەوەی هێلکەی باڵندە کێوییەکان و بازرگانیکردن بە هێلکەی باڵندە رەسەنەکانی ئوستراڵیاوە کە لە لیستی  CITESدان و مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە”.

بەپێی یاسای ئوستراڵیا بازرگانیکردن بەو باڵندانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە یاخود کۆچەرین دەبێتە هۆی سەپاندنی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن یاخود پێبژاردن بە بڕی زیاتر لە 138 هەزار دۆلاری ئوستراڵی و لە هەندێک حاڵەتدا سەپاندنی هەردوو سزاکە بەیەکەوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: هەرێم 90 مێگاوات کارەبا بە عێراق دەدات

بابەتی دواتر

دانوستانەکانی عێراق و ئەمریکا لە واشنتن دەستپێدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاملا هێرس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە

کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە. بەپێی ئاماری ئاژانسی…
Total
0
Share