د. ئومێد عەلی، پزیشكی نەشتەرگەریی فریاكەوتن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەكو ئێستا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی خزمەتدەكەم و وەكو پزیشكێكی پسپۆڕ لە ساڵی 2010ەوە خزمەتمكردووە هیچ كلینیكێكی پزیشكیی تایبەت بەخۆم نەبووە و بەردەوام لە كەرتی گشتیدا خزمەتی هاوڵاتییانم بەبێ جیاوازی كردووە.
وتیشی، “لەو كاتەی كە دەستبەكاربووم تاوەكو ئێستا بەردەوام لە كەرتی گشتیدا خزمەتی هاوڵاتییانم كردووە و لە هیچ نەخۆشخانەیەكی تایبەت( ئەهلی)دا كارم نەكردووە.