رەوەند مەلا مەحمود: پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتییە

بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک رایدەگەیەنێت، پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتییە و بە هەڵبژاردن بەدەستیهێناوە.

رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن و بتوانرێت سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و جێگرەکانی لەگەڵ پارێزگار دیاریبکرێن.

لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک-ەوە، رەوەند مەلا مەحمود رایگەیاند، ئەو پۆستە بۆ یەکێتییە و شایستەی ئەوە، چونکە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا حزبی یەکەم بوو، زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئەو وتانەی رەوەند مەلا مەحمود، دوای کۆبوونەوەیەک هات کە لەنێوان لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
زیاتر ببینە

شوانكارێكی كورد ڕفێندرا

لەلایەن دوو چەكدارەوە كە گومان دەكرێت داعش بن شوانكارێكی كورد لە سنووری گەرمیان ڕفێدرا. پەیامنێرمان لە گەرمیان پێی…
Total
0
Share