قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە 27 ملیار دۆلارە

سەرۆکی دامەزراوەی ئاییندەی عێراقی ئابوری رایدەگەیەنێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێژەی 14.38% بەراورد بە ساڵی 2023 زیادیکردووە.

مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی ئاییندەی عێراقی ئابوری لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”هەناردەی چین بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێژەی 16.17% بەراورد بە نیوەی یەکەم و بەڕێژەی 12.17% بەراورد بە نیوەی دووەمی ساڵی 2023 زیادیکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆی بەهای هەناردەی چین بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 8.15 ملیار دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 دا 7 ملیار دۆلار و لە نیوەی دووەمی ساڵیشدا 7.3 ملیار دۆلار بووە”.

سەبارەت بە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین مەنار عوبەیدی دەڵێت، ”لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 27.5 ملیار دۆلار بووە، کە بە بەراورد بە نیوەی یەکەم بەڕێژەی 14.38% و بەراورد بە نیوەی دووەمی ساڵی 2023 بەڕێژەی 7.24% زیادیکردووە، هاوکای پێشبینیدەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ زیاتر لە 55 ملیار دۆلار بەرزببێتەوە کە دەبێتە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی عێراق”.

بابەتی پێشتر

یەكەمەكان 72%یان لە سلێمانی و هەڵەبجە و 28%یان لە هەولێر و دهۆكن

بابەتی دواتر

جوتیاران لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی وێرانکەر فلیپینی هەژاند

ئەمشەو بومەلەرزەیەکی بەهێز فلیپینی هەژاند، جگە لەو زیانانەی لێیکەوتووەتەوە مەترسی روودانی تسۆنامی لێدەکرێت. میدیاکانی فلیپین بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکەی فلیپین…
Total
0
Share