بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم، بە ئەوپەڕی توانامانەوە هەوڵی بەدیهێنانی ژینگەیەكی لەبارتر و گونجاوتر دەدەین تاوەكو پەرە بە تواناكانیان بدەین و خەونەكانیان بكەن بە راستی.

لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم و هیوای داهاتوویەكی گەشتر و پرشنگدارتریان بۆ دەخوازم. ئەو خوێندكارانەش كە ئەنجامی دڵخوازی خۆیان بەدەستنەهێنا، دڵنیام بە ئومێد و كۆششێكی زیاترەوە لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن و بە ئامانجەكانیان دەگەن.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسیلەوەکرد، سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی خێزان و كەسوكاری خوێندكاران دەكەم كە هەمیشە لە هەوڵی پێگەیاندنی نەوەیەكی داهێنەردان بۆ كوردستان، وەكچۆن دڵسۆزی و خۆڕاگریی مامۆستایان و پەروەردەكاران لەیادناكەین كە سەرباری سەختی و ئاستەنگییەكان، رەوتی پەروەردە و فێركردنیان بەرەوپێشبرد و ئەم مێژووە پرشنگدارەیان نووسییەوە.

جەختیشیکردەوە، لە رابردوودا بەشێوەیەكی كرداری لەخزمەت گەنجان و خوێندكارانی خۆشەویستی كوردستاندا بووین، چونكە بڕوای تەواومان بەوە هەبووە گەنجان و لاوانمان گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن و داهاتووی كوردستان لەدەستی ئەواندایە. ئێستاش دووپاتیدەكەینەوە بە ئەوپەڕی توانامانەوە هەوڵی بەدیهێنانی ژینگەیەكی لەبارتر و گونجاوتر دەدەین تاوەكو پەرە بە تواناكانیان بدەین و خەونەكانیان بكەن بە راستی.

بابەتی پێشتر

زۆرینەی خوێندکارە یەکەمەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانین

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: سلێمانی و دەستەخوشكەكانی، لە چەمچەماڵ تا كەلار، هەمیشە یەكەمینن لە لیستەكانی كوردستان و عیراقدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share