پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێک رادەگەیەنێت کە پیش‌تر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆدەرکراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تاوانبارێك له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/3 گه‌یشته پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ده‌ستپێكرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سه‌ره‌نجام توانرا تاوانباری ناوبراو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه ده‌ستگیربكرێت، تاوانبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (412/1) به (ئامادەنەبوون) سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركراوه.