پێشنیازێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەخرێتەڕوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی، فەرمانگەكان دەتوانن لیستی مووچە بە واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگە، ژمێریاری و وردبینی ئامادەبكەن و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكەن كە مانگانە مووچەكەیان بۆ رەوانەدەكرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، بەبێ گەڕانەوە بۆ نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد هەر فەرمانگەیەك بیەوێت دەتوانێت لیستی مووچە ئامادەبكات و واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگە، ژمێریاری و وردبینی لەسەربێت و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكات، ئەو كات مووچەكانیان بەبانكی دەكرێت و مانگانە تەمویلی مووچەكەیان دەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “بەغداد زانیاریی وردی لەسەر تەواوی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم هەیە ئەو گرفتەی بۆ مووچەی وەزارەتی كارەبا دروستبووە، ئێمە پێشتر رامانگەیاند گرفت لە لیستەكەیاندا هەیە و ئێستاش بەهۆی ئەو گرفتەی لە لیستەكەدا هەیە ناردنی مووچەی وەزارەتی كارەبا دواكەوتووە”.

بابەتی پێشتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی بە 173 كاندید بەشداریی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

بایدن تووشی کۆرۆنا بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share