وەزیری پەروەردەی هەرێم: رۆژی هەینی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەنین

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی هەینی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان پۆلی 12 رادەگەیەنین.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ”ئەمڕۆ كۆتا تاقیكردنەوەی خوێندنی توركمانی و سریانی و پیشەیی تەواوبوو، بەبۆنەی تەواوبوونی تاقیكردنەوەكان سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ماندووبوون لە بەئەنجام گەیاندنی سەركەوتووانەی تاقیكردنەوە گشتییەكان”.

دەشڵێت، ”رۆژی هەینی 19ی تەمموزی 2024 كاتژمێر 8:00ی ئێوارە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان رادەگەیەنین”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین 64 باڵندەی گەڕاندەوە ناو سروشت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share