وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم کۆتایی دێت

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم کۆتایی دێت و تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی.

نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەپێی ئەو بڕیارەی لە بەغدادەوە بۆمان هاتووە، رۆژی شەممە کۆتایی بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دێت و تا ئێستاش هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەک سایلۆی خۆمان 282 هەزار تۆن گەنممان بۆ دیاریکراوە وەریبگرین، تا ئەمڕۆ توانیومانە 248 هەزار تۆن گەنم وەربگرین، چاوەڕێدەکەین تا رۆژی شەممە ئەو بڕەی بۆمان دانراوە بە تەواوی وەریبگرین.

بابەتی پێشتر

بۆ رزگاربوون لە ماندووێتی و تەمبەڵی دڵنیابە لەوەی ئەم خواردنانە لە چێشتخانەکەتدا هەن

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: پەتایەکی نوێ لە هەر ساتێکدا بێت سەرهەڵدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی عێراق گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغداد لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی ناوەراست و خواروی عێراق گەنمی جووتیارانی…
Total
0
Share