جۆ بایدن مەرجی خۆی بۆ کشانەوە لە کاندیدی سەرۆکایەتی ئاشکراکرد

جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، تەنها کاتێک دەستبەرداری کاندیدبوون دەبێت بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی، پزیشکێک داوای لێبکات.

جۆ بایدن لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، “تەنها کاتێک لە کاندیدبوونم بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکشێمەوە کە بە هۆی کێشەیەک لە تەندروستیمدا پزیشکێک داوام لێبکات بکشێمەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە بە دووری دەزانم دۆخەکە بگات بەو ئاستە، بەڵام ئەگەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە رووبدات، کامالا هاریس نەک تەنها جێگرەوەیەکی باشە بەڵكو دەتوانێت ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا”.

ئەم وتانەی بایدن لەدوای ئەو هەوڵانەی بەشێک لە ئەندامانی حزبەکەی دێن بۆ کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی، بە تایبەت پاش بەڕێوەچوونی یەکەمین دیبەیتی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی رکابەری.

بابەتی پێشتر

زێڕ بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

شارەزایان چەند نیشانەیەکی باوی شێرپەنجەی ئێسک ئاشکرادەکەن کە نابێت پشتگوێبخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك تایوانی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر دوورگەی تایوانی هەژاند. بەپێی ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپای ناوەند، بومەلەرزەكە…
Total
0
Share