كونسوڵخانەیەك لە هەولێر ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا بە بەشێك لە هاوڵاتییان دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت، لە كونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر ئاسانكاری بۆ بەشێك لەو هاوڵاتییانە دەكرێت كە پێویستیان بە ڤیزای ئەو وڵاتە هەیە.

ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە سەبارەت بەو نەخۆشانەی پێویستیان بە ڤیزای وڵاتی هیندستانە و نەیاندەتوانی لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر ڤیزا بەدەستبێنن و ناچاربوون بچن بۆ سەفارەت لە بەغداد، پەیوەندیی کردووە بە راجات گۆش، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان.

وتیشی، “داوام لێیکرد بە رەچاوکردنی بارودۆخی نەخۆشەکانمان و دووریی رێگای نێوان کەرکوک و بەغداد دووبارە رێگەبدرێت لە هەرێمی کوردستانەوە ڤیزای وڵاتی هیندستان دەستەبەر بکرێت بۆ هاوڵاتیانمان”.

ئەحمەد كەركوكی باسی لەوەشكرد، لەئێستادا رەزامەندیی سەرەتایی وەرگیراوە تەنها بۆ ئەو نەخۆشانەی مەرجەکانی کونسوڵخانەیان تێدایە و پێویستیان بە ڤیزای هیندستان هەیە، دەتوانن لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر بەدەستیبهێنن و ناچارنین سەفەری بەغداد بکەن.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی تازەلاوەکەی راپەڕین دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

هۆكاری كورتهێنانەكەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share