كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە راگەیەندرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای 21ی ئەم مانگەوە گەشتی عومرە دەستپێبكاتەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە دوای 21ی ئەم مانگەوە گەشتی عومرە دەستپێبكاتەوە و دیاریكردنی نرخەكەشی پەیوەندیی بە شێوازی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانەوە هەیە كە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە پێشكەشی ئەو كەسانە دەكرێت كە عومرە دەكەن.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، ” كۆمپانیاكان شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان جیاوازە، بەڵام لەلایەن وەزارەتەوە چاودێریی نرخ و شێوازی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانیان دەكرێت”.
بابەتی پێشتر

ترەمپ بە رەسمی بووە كاندیدی كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا

بابەتی دواتر

پزیشکێک: هەرگیز دوای لەخەوهەستان قاوە مەخۆرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share