كارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات، هاوڵاتییانی چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە كە لە ئێستادا بنكەی وەرگرتنی پارەی پسووڵەی كارەبا لەناو بازاڕی ئیبراهیم ئەحمەد گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەرامبەر نەخۆشخانەی شاری پزیشكیی فاروق.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات لە ئاگادارییەكەدا دەڵێت، “هاوبەشانی كارەبا لە هەر یەك لە گەڕەكەكانی كازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد و كانی با و هەر هاوبەشێكی دیكە كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی ئاگاداردەكەینەوە لە ئێستادا بنكەی وەرگرتنی پارەی پسووڵەی كارەبا لەناو بازاڕی ئیبراهیم ئەحمەد گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەرامبەر نەخۆشخانەی شاری پزیشكیی فاروق”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژانە لە كاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بەڕووی هاوڵاتییاندا كراوە دەبێت.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی - عەربەت دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

لە هەرێم هەنگاوەكان بۆ هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ عێراق دەستپێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share