لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – عەربەت دوو كەس برینداربوون

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – عەربەت دوو كەس برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رووداوەكەدا دوو كەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون كە یەكێك لە بریندارەكان برینەكەی سەختە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوەكە لە نێوان دوو بارهەڵگردا بووە لەسەر رێگای سلێمانی – عەربەت.

بابەتی پێشتر

ئاوات شێخ جەناب: کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە

بابەتی دواتر

كارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share