کونسوڵی ئابوریی ئەمریکا لە هەرێم: بەباشیدەزانین هەرێم و عێراق لە کەرتی کارەبا رێککەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن

کونسوڵی ئابوریی ئەمریکا لە هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بەباشیدەزانین هەرێم و عێراق لەکەرتی کارەبا رێککەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن”.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كونسوڵى ئابوریی ئه‌مريكا، رایگەیاندووە، “بەباشیدەزانن هەرێمی کوردستان لەکەرتی کارەبا لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ رێککەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن و هاوکارو هەماهەنگ بن بۆ چارەسەرکردن و پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کارەبا بکرێت”.

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو وتانەی كونسوڵى ئابوریی ئه‌مريكا لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا هاتووە کە ئەمڕۆ دووشەممە، لەنێوان کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و ( ئەلێکس بێلا ) كۆنسوڵى ئابوریی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

باس لەوەش دەکات، لە دیدارێکدا، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی کەرتی کارەبا و غازی سروشتی هەرێمی کوردستان کرد، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت)، وێڕای باسکردنی دۆخی کارەبا و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وەزارەت، جەختی لەسەر پەرەپێدانی غازی سروشتی کردەوە کە بۆ خزمەتکردنی ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستان گرنگە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، كونسوڵى ئابوریی ئه‌مريكا، پرسی نەوت و غازی سروشتی هەرێمی کوردستان  بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانی و هیواشی خواست هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵەکانیان بەردەوامبن بۆ هاریکاری و هاوکاریی زیاتری یەکتر.

 

بابەتی پێشتر

تەیف سامی نوسراوێکی نوێی لەسەر 'تەوتین'ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەرکرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هاوکارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان بچنە ئاستێکی باڵا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share