تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەدی کیمیا دۆزرایەوە

قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەدی کیمیا دۆزرایەوە.

سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان ئەوەی خستەڕوو، ”شوێنی تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەدی کیمیا لە ناوچەی گەشتیاریی شەمێران دیاریکراوە و دۆزراوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی دەرهێنانی تەرمەکەدان”.

شەوی هەینی رابردوو مامۆستا سامان ئەحمەد لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی دەربەندیخان خنکا و لەرێگای چەند تیمێکەوە پڕۆسەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی دەستیپێکرد و سەرەنجام تواندرا ئەمڕۆ بدۆزرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی لە کەلار

بابەتی دواتر

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share