لەتیف نێروەیی: پۆستی پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی یەكێتییە

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، پۆستی پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی یەكێتییە.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بابەتی هەردوو ئیدارەی كەركوك و نەینەوا بۆ هەرێمی كوردستان زۆرگرنگە هەوڵەكانمان بەردەوامە كە بتوانین لەگەڵ پارتی لە هەردوو ئیدارەكە وەكو كورد رۆڵ و لێكتێگەیشتنمان هەبێت و بەرژەوەندیی نیشتمانی لەو ناوچانە رەچاوبكرێن.

ئاشكراشیكرد، لە كاتی هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا، فراكسیۆنی یەكێتی لە نەینەوا دەنگیان بە كاندیدی پارتی داوە و دەستپێشخەریمان كردووە و دەمانەوێت لێكتێگەیشتن هەبێت و بتوانین خزمەتی هاوڵاتییان بكەین و لە ئاستی متمانەیاندا بین.

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی جەختیكردەوە و وتیشی، “پۆستی پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی یەكێتییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهمەن عەبدوڵا: لە كامێرای پۆینت تو پۆینتدا كەمتر لە خێرایی دیاریكراو شۆفێری بكرێت بە سەرپێچی تۆمارناكرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی تۆماركردنی سزا لە كامێرای پۆینت تو پۆینت دەدات و جەختیشدەكاتەوە شۆفێران پابەندی…
Total
0
Share