لە سبەینێوە و بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک، بەشێکی شەقامی خزمەتگوزاریی مەلیک مەحمود دادەخرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە سبەینێوە بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک شەقامی خزمەتگوزاریی مەلیک مەحمود لە ئاستی شەقامی ئیبراهیم ئەحمەد- دا بە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی وشەقامی (ئیبراهیم ئەحمەد-عەلوەی کۆن) بە ئاڕاستەی شەقامی خزمەتگوزاریی مەلیک مەحمود هەروەها یوتێرنی یەکتربڕی ئارام بە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بەربەستدەکرێت.
دەشڵێت، بەربەستکردنی شەقامەکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی کۆتایی قیرتاو کردنی شەقامی (خزمەتگوزاریی مەلیک مەحمود)ە لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی (ئەندەرپاسی فاروق)دا.
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.