بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت و ئامادەکاری بۆ دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ بەسەریاندا دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی زۆری ماددەکانی ناو سەبەتە خۆراکییەکە ئامادەن و بریتین لەم ماددانە: سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، 400 گرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئاردی نۆک.

دەشڵێت، سەبارەت بەئارد بەشی سێ بڕیارە دابەشبکرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لەسایلۆکان لەلایەن ئاشەکانەوە، بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لیست دەدرێت بە بریکارەکان و دواتر دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی سەبەتە خۆراکەکان بەسەر هاوڵاتییاندا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەكاتەوە كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەردانیان كردبووین و مامەڵەكانیان تەواونەكرابوو، دەتوانن…
Total
0
Share