لەبارەی دامەزراندنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق داوا لەو كەسانە دەكات كە ناویان بۆ لیوای 20ی هاوبەش هاتووەتەوە، سەردانی بنكەی خۆبەخشی لە دیالە بكەن بۆ چاوپێكەوتن.

ئاگاداریی نامەكەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاوكراوەتەوە، تیایدا ناوی چەند كەسێك راگەیەندراوە كە بۆ لیوای 20ی هاوبەش ناویان نووسیووە.

هاوكات داواشیان لێدەكات لە رۆژانی 14، 15 و 16ی ئەم مانگە سەردانی بنكەی خۆبەخشی لە دیالە بكەن بۆ چاوپێكەوتن، هەروەها لەگەڵ خۆشیاندا پێداویستییەكانی دامەزراندن بەرن.

بابەتی پێشتر

وادەی دابەشكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار رێكارێك دەگیرێتەبەر و لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share