ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێت هەنگاریا لە سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە دووربخەنەوە

رۆژنامەی پۆلێتیکۆ بڵاویکردەوە، هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیارێکیان خستووەتەڕوو سەبارەت بە دوورخستنەوەی هەنگاریا لە پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە.

لەو بارەیەوە ژان ئاسێلبۆرن، وەزیری پێشووی دەرەوەی لۆکسمبۆرگ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی پۆلێتیکۆ رایگەیاند، ”وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پێش وادەی دیاریکراوی خۆی ناتوانن هەنگاریا لە سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە دووربخەنەوە”.

هەنگاریا لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بۆ ماوەی شەش مانگ بووە سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام حکومەتی بوداپێست بەهۆی سیاسەت و بۆچوونەکانیەوە لە یەکێتیی ئەوروپا رەخنەی زۆری لێ گیراوە.

هاوکات بەدرێژایی ساڵی رابردوو لە برۆکسلەوە داوای لێسەندنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە لە حکومەتی بوداپێست دەکرێت بەهۆی هەڵوێستەکانییەوە بەگشتی و رەتکردنەوەی هەندێک لە دەستپێشخەریەکانی یەکێتیی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە کاتژمێرێک کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواکەوتووە و دەستیپێنەکردووە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە لەسەر دەستگیركردنی "دنیا عادل" دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share