ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت.

کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەدوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و چەند جارێک دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە راکان جبوری وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە سەرۆکایەتیی یەکەم کۆبوونەوە بکات.

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە 16 ئەندامی پێکهاتووە، بۆ بەرێوەچوونی کۆبوونەوەکە پێویستە 1+50 ی ئەندامەکانی ئامادەبن.

تا ئێستا نازانرێت رێژەی پێویستی ئەندامان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن، یان وەک کۆبوونەوەکانی رابردوو کۆبوونەوەکە ئەنجامنادرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ کەوتەوە کار

بابەتی دواتر

وەزارەتی داد: هۆبەی تۆمارکردنی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share