وەزارەتی شارەوانی: وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ کەوتەوە کار

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر چاککرایەوە و لە نزیکترین کاتدا ئاوی خواردنەوە دەگاتە ماڵان.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای شکانی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر، لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا، بۆرییەکە چاكکرایەوە و وێستگەکە کەوتەوەکار.

ئاشکراشیکرد، لە نزیکترین کاتدا ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە ئەو ماڵانەی بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە کێشەی کەمئاویان بۆ دروستببوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share