هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە هێزە ئەمنییەكان ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “پێویستە حكومەتی هەرێم هاوكاریی لیژنەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بكات كە سەردانی هەرێم دەكات و وردبینی دەكات.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا مووچە لە خەرجی كرداری جیاكرایەوە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە كە دەبێت مووچە بنێردرێت و لە هەمانكاتدا هەمواری یاسای بودجەدا، مووچە لە پرسەكانی دیكە جیاكراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ناتەواویی لە لیست و زانیاریی و داتای تایبەت بە هێزە ئەمنییەكان ناردنی مووچەكەیان دواكەوتووە”.

وتیشی، ” وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێك داوای داهاتی نانەوتیی هەرێم دەكات و ئەو بڕەی داوایدەكات حكومەتی هەرێم وەك پێویست رادەستی نەكردووە و پێویستە حكومەتی هەرێم هاوكاریی لیژنەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بكات كە سەردانی هەرێم دەكات و وردبینی دەكات”.

بابەتی پێشتر

عێراق لەسەر لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ

بابەتی دواتر

دەست بە وردبینیی میلاك و مووچەی سەربازی و مەدەنی كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share