پەروەردەی سلێمانی: بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن

پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاروایە بۆ ئەمساڵی خوێندن لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى پەروەردەی سلێمانى، ژمارەیەك خوێندنگە فراوان بکرێن و ژمارەیەک ژوور بۆ ئەو ناوەندانەی خوێندن زیادبکرێن کە پێویستیانە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو بڕیارە لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا بووە کە ئەمڕۆ لەنێوان دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لەگەڵ فیۆنا، بەڕێوەبەرى گەشەپێدان لە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و جەیمس کەرانچە بەڕێوەبەرى ئۆفیسى رێکخراوى کۆمیسیۆنى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران (UNHCR)لە سلێمانى و وەفدی یاوەریان بەڕێوەچوو.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

کێ سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات؟

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا 51 ملیۆن دینار بە عێراق دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی…
Total
0
Share