کێ سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات؟

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك یەكەم كۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆكایەتیی بەتەمەنترین ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنەكە ئەنجامبدات.

پەیامنێرمان لە شاری كەركوك پێیڕاگەیاندین، نیوەڕۆی ئەمڕۆ راكان جبوری، پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك گەیشتە دادگای شارەكە و وەك ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە سوێندی یاسایی خوارد.

ئەوەشی وت، “بەهۆی ئەوەی راكان جبوری، بەتەمەنترین ئەندامی هەڵبژێردراوە، سەرۆكایەتیی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات، كە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت”.

دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرد رۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەیەك بە سەرۆكایەتیی بە تەمەنترین ئەندام ئەنجامبدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگۆ لە نێوان لایەنە براوەكانی كەركوك ئەنجامدراوە و، رێككەوتن كرا لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی كەركوك كە سەرجەم هێزە براوەكان لەخۆدەگرێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار داخڵکراون

بابەتی دواتر

پەروەردەی سلێمانی: بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
Total
0
Share