روونكردنەوەیەك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە گرتە ڤیدیۆی رووداوەكەی كۆمپانیای كار كە تێدا پاسەوانێكی كۆمپانیاكە كوژرا و سێ كەس برینداربوون ئۆتۆمبێلێكی سەربازی دەركەوتووە، ئەو ئۆتۆمبێلە هیچ پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە نییە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بە روودانی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە نێوان شۆفێریكی تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی و كارمەندێكی تیمی( پاسەوانی/سكویریتی) كۆمپانیای كار كە بووە هۆی كوژرانی پاسەوانێكی كۆمپانیای كار و شوفێری تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنییەكە و برینداربوونی دوو كەسی دیكە.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، لە گرتەڤیدۆییەكانی كاتی رووداوەكە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی دەردەكەوێت ،لەزۆرێك لە سایت و پەیجەكان وا بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازییە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بێت، بەڵام لە راستیدا ئەو ئۆتۆمبێلە لە لایەن كارمەندانی پاسەوانی كۆمپانیای كار بەكاردەهێنریت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان نییە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

خالید شوانی: پارتی رێگربوو كە پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرێت

بابەتی دواتر

گەشتیارێک کەوتە ژێر پێی فیلێکەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share