بەتۆمەتی سووتاندنی نزیکەی 100 دۆنم وەردی گەنم 2 کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت دوو کەسی دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ”دوای ئەوەی لە 5ی تەموز ئاگار لە سنووری گوندەکانی بێستان سوور و کاژاو کەوتەوە مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بەتۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دوو کەس لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکران”.

سەبارەت بە زیانەکانی ئەو ئاگرە ئەوەی ئاشکراکردووە، ”بەهۆی ئەو ئاگرەوە نزیکەی 100 دۆنم وەردی گەنم، پێنج کورەی هەنگ، باخی هاوڵاتییەک و عەرەبانەیەک داری وشک سووتان”.

دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار.

بابەتی پێشتر

باشترین چەرەساتەکان بۆ دابەزاندنی کێش

بابەتی دواتر

چۆن ئەژمارەكانت دەپارێزیت؟ 10 ملیار وشەی نهێنی دزەیپێكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share