پەرلەمانتارێکی عێراق: ناکۆکیی سیاسی چارەنووسی بەشێک لە یاساکانی بە نادیاری هێشتووەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەرکردنی بەشێک لە یاساکان لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە رێکەوتنی سیاسییە نەبوونی ئەو رێکەوتنەش چارەنووسی ئەو یاسایانەی بە نادیاری هێشتووەتەوە.

عەدنان جەحیشی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ناکۆکییە سیاسییەکان ژمارەیەکی زۆر لە یاساکانی لە ئەنجومەنی نوێنەران پەکخستووە کە دیارترینیان یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای نەوت و غازە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەشنووسی یاسای لێبوردنی گشتیی لە حکومەتەوە رەوانەی پەرلەمان کراوە و لە ئێستادا لەبەردەم لیژنەی یاساییدایە.

ئاشکراشیکرد، لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو رێکەوتنە سیاسییە چالاکدەکەینەوە کە حکومەتی لەسەر پێکهات و جەخت لە تێپەڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی دەکەینەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران.

بابەتی پێشتر

بەرهەمهێنەری فیلمی تایتانیک و ئاڤاتار کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دوو کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڕوونكردنه‌وه‌ لەباره‌ى بڕیاری لێخۆشبوون لە زیندانییه‌ك ده‌دات

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر پێشنیازی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ زیندانییەک ده‌ركراوه‌. لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share