لە ئامێدی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە هاوینەهەواری سۆلاڤ لە قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکسە و زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە و شۆفێرەکەشی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئامێدی کراوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: مووچەی هێزە ئەمنییەكان 10 رۆژی دیكە دوادەكەوێت

بابەتی دواتر

بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دارایی هەرێم چاوەڕێی بەغدادە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share