وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، ڕێكخراوی DAADی ئەڵمانی سكۆلارشیپی ساڵانەی خۆی بۆ توێژەران و خوێندكاران و خوێندكارانی خوێندنی دكتۆرا رادەگەیەنێت لەگەڵ پێدانی بڕە پارەیەكی مانگانە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رێكخراوی DAADی ئەڵمانی سكۆلارشیپی ساڵانەی خۆی بۆ توێژەران و خوێندكاران و خوێندكارانی خوێندنی دكتۆرا رادەگەیەنێت كە سكۆلەرشیپەكە پشتگیریی ماددی بۆ ماوەی مانەوە و تێچووی سەرجەم خەرجییەكانی توێژینەوەكە لە ئەستۆی خۆی دەگرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕە پارەیەكی مانگانە لە نێوان 1500 یۆرۆ تا 2500 یۆرۆ دەدرێتە خوێندكاران و دوا وادە بۆ پێشكەشكردن 30ی ئابی ئەمساڵە.